ڕابێرت مالی: سیاسەتی ئەوپەڕی گووشار لە سەر ئێران زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گەیاند

(0) / ایران


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران وێڕای دانپێدانان بە شکستی سیاسەتی ئەوپەڕی گووشاری ترەمپ لەدژی ئێران، وتی کە ئەمریکا لە سەرەتای دانووستاندنەکانی وەگەڕخستنەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی بەڕاشکاوی وتوویەتی ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی، ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ناوەکی و گەمارۆکانی سەردەمی ترەمپ هەڵدەوەشێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە کەناڵی ئم ئس بی سی ڕابێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵمەتی ئەوپەڕی گووشاری ترەمپ لەدژی ئێران بەشێوەیەکی خراپ شکستی هێنا و زیانی بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گەیاند. ئێمە هەروەک بینیمان بەرنامەی ناوەکی ئێران خێرایی وەرگرت و چالاکییە ناسەقامگیرکەرە ناوچەییەکانی ئەوان پەرەی سەند کە هەمووی ئەمانەش پاش هەڵمەتی ئەوپەڕی گووشاری ترەمپ هاتە ئاراوە.
ناوبراو وتیشی کە ئەمریکا لە مانگی مارس پێشنیاری هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکانی سەردەمی ترەمپ کە  لادان لە ڕێککەوتنی ناوەکی بوون، لەبەرانبەر گەڕانەوەی ئێران بۆ پایبەندییە ناوەکییەکانی خستووەتەڕوو.