کــردنەوەی پەیمانگایەک لە قــەزای سیدســـادق

(0) / کردستان


Jul 26, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئــــەمـــڕۆ دوو شـــەممـــە ٢٦ ی تمــــوزی، دیـــاری رەفیــق  قایمقامـی قـــەزای سیدصـادق ، لە دیوانی قایمقامیەت پیشوازی کرد لە  "دارا حەسەن" خاوەنی "پەیمانگای نولج" ناحکــومــی لە قـــەزای سیدســــادق .

تەها  ئەحمەد  لێپرسراوی  ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی   قەزای   سەیدسادق   بە زایەڵەی   ڕاگەیاند، لە سەر داوای قایمقامی قەزای سیدسادق بەرێزیان بریاریاندا بە کــردنەوەی پەیمانگایەکــی ناحکومـــی لە قەزای سیدسادق بۆ ساڵــی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ ،کە ئەم پەیمانگایە بۆ ساڵی نوێی خوێندن هەر یەک لە بەشەکانی (کۆمپیوتەر، نەوت، ژمێریار، کارگێری کار ) لەخۆ دەگرێت و دەرچوانی ٩ی بنەرەتی یان ٣ی ناوەنــدی بە بێ مەرجــی تەمەن و نمرە دەتوان لە ناو قەزای سیدسادق درێژە بە خوێندن بدەن و ببنە هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

ناوبراو وتیشی، پاش کــردنەوەی پەیمانگاکــە ، دەتوانرێت هەلــی کار  برەخسێنیت بۆ بەشێکی زۆر لە و گەنجانەی دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان و دانیشتوی قــەزاکــەمــان ، وە ( کـەســوکــار و خانــەوادەی سەربەرزی شـەهـیدان و زیندانانی سیاسی) دەتوانن بێ بەرامبەر درێژە بخوێندن بدەن و کورسی خوێندنیان بۆ دابین دەکرێت لە لایەن دەزگای شەهیدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 کامەران کەریم