فوئاد حسین:عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆر پێویستی بە یارمەتی دەرەکییە
(0)
وەزیری دەرەوەی عێراق پاش تەقینەوەکانی ئەمڕۆی بەغدا جەختی کرد: بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی نائەمنی پێویستمان بە یارمەتی دەرەکی هەیە
بەپێێ هەواڵی زایەڵە، فوئاد حسێن وتوویەتی کە تیرۆریستەکانی داعش لە هەندێ لە ناوچەکانی عێراق جموجووڵیان هەیە و عێراق بەتەنیا توانای ڕووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکانی نیە و پێویستی بە یارمەتی دەرەکی هەیە.
هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە لە بەرژەوەندی عێراق دایە کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی کەنداوی فارس دا هەبێت و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئەو وڵاتانە کاریگەرییەکی نەرێنی لەسەر عێراقدا هەبووە.
تێبينيێك بنێرە: