بنکەی دووەمی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە کرایەوە

(0) / / کردستان / ئازاد موستەفا زایەڵە کوردستان هەڵەبجە کۆڕۆنا


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان و دروست نەبوونی قەرەباڵخی  بنکەی دووەمی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا کرایەوە .
دوکتۆر ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری  گشتی  تەندروستی  هەڵەبجە  بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لەبەر زۆری خواست لە سەر وەرگرتنی پێکوتەی فایزەر بۆ نەخۆشی کۆرۆنا وە بۆ پاراستنی سەلامەتی تەندروستی ھاوڵاتیان لە دروست نەکردنی قەرەباڵەغی بنکەی دووەمی پێدانی پێکوتەی کۆرۆنا لە ھەڵەبجە کرایەوە ، لە ئێستادا دوو بنکە ھەیە لە ئەگەری دروستبونی قەرەباڵەغی ژمارەی بنکەکان زیاددەکەین  .
وتیشی، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین لە کاتی داواکردنی  پێکوتەی کۆرۆنا پابەند بن بەم دوو خالەی لای خوارەوە
١- خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی  ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی قەرەبالەخی دروست نەبێت و لەلایەن تیمەکانی تەندروستی بە کورتە نامە ئاگادار بکرێنەوە
٢- لەکاتی چاوەروانی بۆ وەرگرتنی پێکوتەی کۆرۆنا پێویست دەکات رەچاوی دوری و مەودای کۆمەڵایەتی بکەن  .
ڕونیشیکردەوە ، بنکەی دووەم لە ناو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی ھەڵەبجە دەبێت .
کامەران  کەریم