سەدر سوپاسی "گروپەکانى بەرخۆدان" و "کازمی" دەکات

(0) / / عراق / zayeLe زایەڵە سەدر ئەمریکا


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر وێڕای پێشوازیی لە ڕێکەوتنی بەغدا و واشنتۆن لە سەر کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق، داوا لە گروپە چەکدارەکان دەکات کردەوە سەربازییەکانیان ڕابگرن تا کشانەوەى تەواوەتى هێزەکانى ئەمریکا و سوپاسى مستەفا کازمیش دەکات بۆ گەیشتن بەرێککەوتنى کشانەوەى هێزەکان لەگەڵ واشنتۆن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەدر لە تویتێکدا لەبارەى کشانەوەى هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە عێراق سوپاسى "گروپەکانى بەرخۆدان"ی کردووە و دەڵێت، "داگیرکەر ڕایگەیاندووە کە دەست بە کشانەوەى سەرجەم هێزەکانى دەکات، چاوەڕوانى ئەوەبن پڕۆسەکە تەواوبێت".
سەدر هەروەها سوپاسى هەوڵەکانى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران کردووە بۆ گەیشتن بەو رێکەوتنە لەگەڵ ئەمریکا.  
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە، بایدن ڕایگەیاند کە تاوەکو کۆتایی ساڵ هێزە شەڕکەرەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.  
وتیشی، دەمانەوێت بەردەوامبین لە پشتگیریی هەواڵگریی بۆ عێراق.  
جۆ بایدن ئاماژەی بەوەشکرد کە "ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق جەخت لەسەر هاوکاری مەشق و ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ شەڕی داعش."