ئێران تەقینەوەکانی بەغدا ئیدانە دەکات

(0) / جهان


Jan 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوو تەقینەوە تیرۆریستیەکەی ئەمڕۆی پایتەختی عێراقی ئیدانە کرد کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک هاوڵاتی بێگوناهی عێراقی.

بەپێی هەواڵی زایەڵە،  خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی حکومەت و گەلی ئێران بۆ خانەوادەی قوربانیەکان، سەرەخۆشی ئەم کارەساتە گەورەیەی لە حکومەت و گەلی عێراق کرد و هیوای بەرزترین پلەی بۆ شەهیدان و زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست.

خەتیبزادە ئاماژەی دا بەوەی کە تیرۆریستی تەکفیری بە هەناسەیەکی نوێ وە عێراقیان کردە ئامانج و دەیەوێ ئارامی و سەقامگیر ئەم وڵاتە تێک بدات و بیانویەک بۆ مانەوەی بێگانەکان دروست بکات.

وتەبێژی دەزگای سیاسەتی دەرەوە جەختی لە پشتگیری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆحکومەتی عێراق، سەقامگیری ویەکپارچەیی ئەم وڵاتە و هەروەها پشتگیری لە ڕێکارەکانی حکومەت و دەزگا ئەمنیەکانی عێراق  بۆ پاراستنی سەقامگیری و دەستگیرکردن و سزادانی بڕیاردەران و ئەنجامدەران و وشککردنی رەگ و ریشەی بیری تەکفیری، گووتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک رابردوو ئامادەیە هەرجۆرە یارمەتیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و توندڕەوی پێشکەش بە برایانی عێراقی بکات.