ئاگادارییەک لە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە کارەبا هەولێر سلێمانی دێرەلۆک


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی کارەبا ماوەی گەڕاندنەوەی تەندەر بۆ دامەزراندنی سێ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر درێژ کردەوە.
بەپێی  راپۆرتی  زایەڵە، وەزارەتی  کارەبا  ڕایگەیاند،  وێستگەکانی بەرهەمێنانی کارەبا لە وزەی خۆر بە توانایی 25 کیلۆ بایت لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک جێبەجێ دەکرێن.
کاتی گەڕاندنەوەی تەندەرەکان بۆ رۆژی (2021/8/24) درێژ کراوەتەوە و پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە هەمان مەرجەکانی پێشوو دەبێت، کە لەناو تەندەرەکە ئاماژەی پێکراوە.
هەر سێ وێستەگەکانی کارەبا بە وزەی خۆر بە شێوازی وەبەرهێنان جێبەجێ دەکرێن.
بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەکانی نوێبوونەوە و ئەو وزانەی کە تێچوونی بەرهەمهێنانیان کەمە، لە کارە پێشینەکانی وەزارەتی کارەبایە و لە هەوڵدایە بەپێی توانایی زۆرترین پرۆژەی هاوشێوە، وەک وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلۆک جێبەجێ بکات.
کامەران  کەریم