ڕێبەری باڵای ئێران: دەرکەوت متمانە بە ڕۆژئاوا بێ ئەنجام دەبێت

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ڕۆژئاوایی حەسەن ڕۆحانی ئایەتوڵڵا خامنەیی


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە متمانە کردن بە وڵاتانی ڕۆژئاوایی هیچ ئەنجامێکی بۆ وڵات نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە دیداری نێوان ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و کابینەی حەسەن ڕۆحانی کە بە دوایین دیداری ئەم حکومەتە لەگەڵ ڕێبەری وڵات ئەژمار دەکرێت، ئایوتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی جەختی کردەوە سەر بێ متمانەیی بە ڕۆژئاوا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕوو لە کابینەکەی ڕۆحانی، وتی: لە هەر کوێ کارتان بەستەوە بە ڕۆژئاوا، سەرنەکەوتن و لە هەر کوێ بێ متمانە بوون بە ڕۆژئاوا بەرەوپێش چوون. ڕۆژئاوا لە هەر شوێنێک بتوانێ زەبر لە بەرژەوندییەکانی ئێمە دەدات و لە هەر کوێ کە ئەو کارەی نەکرد، توانای ئەوەی نەبووە.
ڕاشیگەیاند کە دەبێ ئەوانەی لە داهاتوودا جڵەوی دەسەڵات دەگرنە دەست سوود لە ئەزموونی ئەم کابینەیە وەربگرن کە متمانە بە ڕۆژئاوا بێ سوودە.