ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆ زایەڵە: به‌دواداچوون بۆ بەهەمیشەییکردنى ڕاژەى فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست دەکرێت

(0) / / گفتگو / عومەر گوڵپی پەرلەمانی کوردستان فەرمانبەرانی‌ گرێبەست ڕاژە


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامی پەرلەمانی  کوردستان  جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە فەرمانبەرانی‌ گرێبەست مافی‌ خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی‌.
عومەر گوڵپی  ئەندامی پەرلەمانی  کوردستان  لەوتوێژی  لەگەڵ  پەیامنێری   زایەڵە   ڕایگەیاند،  بە پێی‌ هەردوو رێنمایی‌ دارایی‌، ژمارە (٤٢) لە (١٦ی‌ ١٢ی‌ ٢٠١٢)، ژمارە (٣٩) لە (١٣ی‌ ١١ی‌ ٢٠١٣)، فەرمانبەرانی‌ گرێبەست مافی‌ خۆیانە پاش سێ ساڵ لە خزمەت، ڕاژەکانیان بکرێتە هەمیشەیی‌، بەڵام زیاتر لە هەشت ساڵە ئەو مافەیان لێ زەوتکراوەو زیاتر لە (٢٥,٠٠٠) فەرمانبەری‌ گرێبەست چاوەرێن ببنە خاوەنی‌ هەمان مافی‌ فەرمانبەرانی‌ هەمیشەیی‌.
وتیشی، زۆرینەی‌ زۆری‌ فەرمانبەرانی‌ گرێبەست زیاتر لە هەشت ساڵ و تەنانەت هەیانە (١٥) ساڵە چاوەرێیە، بەجۆرێک کە فەرمانبەر هەیە پاش دە ساڵ لە خزمەت کۆچی‌ دوایی‌ کردووە، بەڵام نە حکومەت خانەنشینی‌ بۆ دەکات، نە لەسەر صندوقی‌ خانەنشینی‌ کەرتی‌ تایبەتیش ماڵ و منداڵەکەی‌ بە مافەکانی‌ گەیشتوون! ئەمە پێشێلێکى زەقى هەموو یاساکان بنەماکانى مافى مرۆڤ و کرێکارانیشە.
ڕونیشیکردەوە، لە ئێستەشدا دۆخی‌ دارایی‌ حكومه‌ت لەبارو گونجاوە بۆ ئەوەی‌ فەرمانبەرانی‌ گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی‌، ئەمە بێجگە لەوەی‌ نزیکەی‌ (٥٠٠٠) فەرمانبەر ساڵانە خانەنشین دەبن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی‌ بارسوکی‌ بۆ بودجەی‌ تەرخانکراو بۆ مووچە، بەهۆی‌ جیاوازی‌ ئەو مووچەیەی‌ فەرمانبەری لەکاتی‌ خزمەتدا وەریدەگرێت لەگەڵ مووچەکەی‌ لەکاتی‌ خانەنشینی‌.
ئەوپەرلەمانتارەی  کوردستان هێمای بەوەشکرد،  به‌ هه‌میشه‌ییكردنی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست مافێكی‌ یاسایی‌ و ئاساییه‌و نابێتە بارگرانی‌ داراییش.
سازدانی - کامەران کەریم