قەیس خەزعەلی: ئەمریکا هیچ نیازێکی بۆ چوونەدەرەوە لە عێراق نییە

(0) / / عراق / زایەڵە قەیس خەزعەلی ئەمریکا


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەمینداری گشتییی بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە هیچ شتێک لەبارەى کشانەوەى هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ئارادا نییە و بابەتەکەش هەمووی درۆ و فێڵە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قەیس خەزعەلی، ڕایگەیاند: دەرئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژیی، کشانەوەى ئەمریکا نییە لە عێراق، بەڵکو تەنها یاریکردنە بە وشە و دەربڕینەکان.
باسی لەوەشکرد: بابەتی کۆتایی هاتنی ئەرکی شەڕکردنی هێزەکانی ئەمریکا بە زاری سەرۆکى ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا نەهاتووە.  
خەزعەلی ئاماژەی بەوەش دا: ڕاگەیەنراوی هەردوو وەزارەتی دەرەوەى عێراق و ئەمریکاش بابەتی هێزی شەڕکەری ڕوون نەکردووەتەوە کە چی لەخۆدەگرێت. ڕاگەیەنراوی کشاندنەوەى هێزی شەڕکەر هیچ ڕوون نییە و بە مانای کشانەوەى سەربازە شەڕکەرەکان نایەت.
ئەمینداری گشتییی بزوتنەوەى عەسائیبی ئەهلی حەق لە کۆتایی دا وتی: هەموو بابەتەکە یاری کردنە بە سەردێڕ و وشەکان، فڕۆکەکانی ئەمریکا هێشتا بەسەر ئاسمانی بەغدا دەسوڕێنەوە و بۆ مەبەستی سیخوڕی بەکاردەهێنرێن.