توشبویەکی کۆرۆنا لەهەڵەبجە گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / شاناز نەقشبەندی زایەڵە کۆرۆنا


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ  توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجە گیانی لەدەستدا .

د. شاناز نەقشبەندی  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی  هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  بە داخەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری ٢٩/٧/٢٠٢١ توشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ژنێکی تەمەن ٦١ ساڵە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە نەخۆشخانەی وەفا داخڵ بووە  بە ھۆی سەختی تووشبوونەکەی گیانی لەدەستدا، بەمەش ئاماری گیان لەدەستدان بۆ ١٥٨ کەس بەرز بۆوە ، لە سەرەتای مانگی ٧ ەوە زیاد لە ٢٥٠ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و لەو ڕێژەیەش زیاد لە ٦٠ توشبوو لە نەخۆشخانەی وەفا داخڵ کراون و ٧ حاڵەتی گیان لەدەستدان ھەبووە

وتیشی، ئێستا لە نەخۆشخانەی وەفا ١٦ کەس داخڵبوون باری تەندروستی سەرجەمیان ناجێگیرە و دوو لە نەخۆشەکان لە بەشی چاودێری چڕ لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکردن.

ڕونیشیکردەوە، داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن ، ماسک ببەستن و خۆیان بە دور بگرن لە قەرەباڵغی و گردبوونەوە، و ناو تۆمار بکەن بۆوەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بە ھیوای سەلامەتی و تەندروستییەکی باش بۆ ھاوڵاتیان و چاکبونەوەی سەرجەم توشبووان .

کامەران  کەریم