پارێزگاری هەڵەبجە بۆ زایەڵە: پێشوازی لە ناساندنی هەورامان وەک بەشێک لە ناوچە شوێنەواریەکانی جیهان دەکەین

(0) / / گفتگو / هەڵەبجە زایەڵە هەورامان


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد، پێشوازی لە ناساندنی هەورامان وەک بەشێک لە ناوچە شوێنەواریەکانی جیهان دەکەین لەلایەن  یونسکۆوە .
ئازاد تۆفیق  پارێزگاری هەڵەبجە لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، هەنگاوەکانی ناساندی هەورامان وەک بەشێک لە ناوچە شوێنەواریە جیهانیەکان لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆوە پێشوازی لێدەکەین، بە بڕیار و هەنگاوێکی گەورەی دەزانین، تێکست و نوسراوە کۆنەکان ئاماژەن بۆ زیندوویەتی فەرهەنگ و دەست ڕەنگینی و خۆبەڕێوبەری خەڵکی هەورامان لە مێژوودا،کە پاراستنی کەلتور و فەرهەنگ و ڕەسەنایەتی ئایکۆنە دیارەکانی ئەو مێژوەن.
پارێزگاری هەڵوبجە وتیشی، بە ناوی خۆمان و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەوە، پیرۆزبایەکی گەرم لەو ناوچانەدەکەین لە هەردوو پارێزگای کرماشان و سنە چونەتە ناو بڕیارەکەی یونسکۆوە، هیوا دەخوازن لە ئایندەدا و لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەشدا،ئەوکلتور و فەرهەنگە هەر فراوان و هەمەچەشن و پارێزراوبێت،سڵاو و ماندوو نەبوون لە هەموودانیشتوانێ ئەو ناوچانە دەکەین، هەربمێن بۆ پاراستنی ناوچەکانیان.
سازدانی - کامەران  کەریم