سەرۆکی نوجەبا: ڕێککەوتن بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق فریوە

(0) / / عراق / زایەڵە شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی نوجەبا عێراق


Jul 29, 2021

قەبارەی فۆنت:

شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی، گۆڕینی ناوی هێزە داگیرکەرە بیانییەکانی لە شەڕکەر بۆ ڕاوێژکار-ی بە فێڵێکی بێ ئەنجام زانی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ناوەندی پەیوەندییەکان و کاروباری میدیایی نوجەبا، سکرتێری گشتی مقاومەی ئیسلامی نوجەبا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تویتەردا، نووسی: جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەرچەشنە هەڵسوکەوتێک لەگەڵ ئەمریکای درۆزن و فریوودەر، جگە لە زمانی زۆر، هیچ سوودێکی نیە.
شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی دوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئەمریکای بە بێبایەخ زانی و جەختی لەوە کردەوە کە: ئەم ڕاگەیەندراوە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەخۆگری بەکردەیی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوور تاکوو باشوور و لە ڕۆژهەڵات تاکوو ڕۆژئاوای عێراق و هەروەها لە خاک و ئاسمانی وڵات نیە.
ناوبراو هەروەها گۆڕینی ناوی هێزە داگیرکەرە بیانییەکانی لە شەڕکەر بۆ ڕاوێژکار-ی بە فێڵێکی بێ ئەنجام زانی و وتیشی: تەنیا خۆیان بڕوا بەم فریووە دەکەن و عێراقیە نیشتمان پەروەرەکان بەهیچ شێوەیەک ئەمەیان پێ قبووڵ ناکرێت.
سکرتێری گشتی نوجەبا لە کۆتایی پەیامەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە: هەڵوێست و بەرخۆدانی ئێمە تاکوو بەتەواوێتی ئازادکردنی وڵاتە ئازیزەکەمان و گەڕانەوەی سەروەری عێراق و جەژنی سەرکەوتن، هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.