هاتوچۆی گەرمیان گیانلەدەستدان و برینداربونی 4 کەسی راگەیاند
بەهۆی ڕوداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکە برینداربوون .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لە نێوان ڕێگای ( کەلار - دەربەندیخان ) نزیک گوندی ئاوە خێری ڕووداوێکی وەرگەڕان ڕوویدا .
لە رووداوەکە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ( کیا سیراتۆ ) وەرگەڕا کە شۆفێرەکەی ئافرەت بوو ، لە ئەنجامی ڕووداوەکە کەسێک گیانی لە دەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون .
ڕونیشکراوەتەوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد کەلاری لە باوەنوور کران.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: