دانوستانکاری باڵای ئێران: ئەمریکا دەیەوێت ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ بابەتی مووشەکی و ناوچەیی بە بارمتە بگرێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە کازم غەریب ئابادی ڕێبەری باڵا مووشەک ئەتۆم


Jul 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

یەکێک لە دانوستانکارانی ئەتۆمی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتینی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام، ڕایگەیاند کە ئەمریکا لە دانوستانەکاندا دەیەوێت، ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ بابەتی مووشەکی و ناوچەیی بە بارمتە بگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، کازم غەریب ئابادی دانوستانکاری باڵای ئەتۆمی ئێران لە هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی، باسی لە هەندێ زانیاریی نەبیستراوی دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئەورووپا بۆ زیندووکردنەوەی بەرجام کرد.
غەریب ئابادی باسی لە سێ تەوەر کە لایەنی ڕۆژئاوایی ویستوویەتی لەگەڵ ئێران لەگەڵی بگاتە ڕێککەوتن کرد و وتی: جگە لە تەوەری یەکەم کە لەسەر بەهێزکردنی پێوەندیی ئابووری لەگەل ئێران و بازرگانی نێودەوڵەتی وڵات لە ڕێگەی گۆڕانکاریی لە سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بوو، ئێران تێبینی لە سەر دوو تەوەری دیکە هەبوو. تەوەری دووهەم دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی پێشگرتن لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی لە درێژمەودا و هەروەها پشتگیریی و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەیی لە نێوان وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس و کەمکردنەوەی کێشمەکێشەکان لە ڕێگای دانوستانەوە. کە تەوەری دووهەم لەبەر باس کردنی کە نێو بەرجام قەت جێی گفتوگۆ نەبوو و تەوەری سێهەم دەسبەجێ لە لایەن ئێرانەوە ڕەتکرایەوە لە بەر ئەوەی لەگەڵ بەرنامەکانی دانوستان یەکی ناگرتەوە.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمریکا و بە گشتیی ڕۆژئاواییەکان لە دانوستانەکاندا بە دوای ئامانجی تایبەت بوون و ڕێککەوتنی ئەتۆمی وەکوو پردێک بۆ چوونە ناو بابەت و پرسی دیکە دەبینن کە پێوەندیانە بە بابەتەکەوە نەبوو؛ لەوانە پرسی ناوچەیی و مووشەکی و دەیانەویست داواکارییەکانیان لە دەقی رێککەوتنەکەدا جێی بگرێت.
زیاتر ڕوونکردنەوەی دا و وتی: ئامانجیان ئەمەیە کە پاش هەر ڕێککەوتنێک بڕۆنە سەر ئەو پرسانە و بیانکەنە بەشێکی جیانەکراوی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و بەستێن بۆ دەستوەردان لەو بابەتانە لەبار بکەن و لە هەر کوێ نەگە ئامانجەکانیان ئێران بە هۆکاری شکستی دانوستانەکان بزانن و گوشاری زیاتر بخەنە سەر وڵات.
ناوبراو لەم هەڤپەیڤینەدا باسی لە هەندێ بابەتی زیاتر کرد و بە شێوەی گشتی ڕوونی کردەوە کە لایەنی ڕۆژئاوایی ئامادە نەبوو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بجووڵێت  و گەمارۆ نایاساییەکانی حکوومەتی ترەمپ لە سەر ئێران لاببات، نەهێشتنی ئەو گەمارۆیانەی بەستبووەوە بە سەپاندنی هەندێ داواکاریی خۆی بە سەر ئێراندا هاوپێوەند بە پرسی مووشەکی و ناوچەیی و بە واتایێکی ئاشکرا دەیانەویست ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ بابەتی مووشەکی و ناوچەیی بە بارمتە بگرن.