ئارێز عەبدوڵا: هەڵوێستی حکومەت تورکیا بەرامبەر بە کورد، تیرۆریزمی دەوڵەتە

(0) / / ترکیه / یەكێتیی ئارێز عەبدوڵا تورکیا سلێمان سۆیلۆی


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت “بەهۆی سیاسەتی چەوتی دەوڵەتی تورکیا تا دێ رەگەز پەرستی و دژایەتی کردنی کورد برەو دەسەنێ”.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئارێز عەبدڵا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ كوشتنی خێزانە كوردەكەی كۆنیا كە تیایدا حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد كوژران رایگەیاند “كوشتنی ئەو خێزانە و پاساوەکانی سلێمان سۆیلۆی وەزیری ناوخۆ دوو شتمان بۆ دەردەخەن لەوانە، بەهۆی سیاسەتی چەوتی دەوڵەتی تورکیا تا دێ رەگەز پەرستی و دژایەتی کردنی کورد برەو دەسەنێ”.
دەشڵێت “ئەو هەڵوێستەی حکومەت و هەڵوێستەکانی تریشی بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و باکور بە تایبەتی تیرۆریزمی دەوڵەتە”
بەوتەی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی کوشتنی حەوت کەسی بێتاوانی بنەماڵەیەکی کورد نە یەکەم ڕووداوە و نە دوا ڕووداویش دەبێ، چونکە دەوڵەتی تورک بە درێژایی سەد ساڵ لەسەر ئەو ئایدۆلۆژیەتە دژە مرۆڤایەتیە کاری کردوە و دەیکا و حکومەتی ئاکەپە هەژمونە ئایینیەکەشی تێکەڵ کردوە، بۆیە مەترسی لەناوبردن و دەربەدەر کردنی کورد تا دێ گەورەتر دەبێ.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی 30ی تەمموز لەشاری كۆنیای توركیا، توركە رەگەزپەرستەكان هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد و حەوت ئەندامی ئەو خێزانەیان كووشت، وەزیری ناوخۆی توركیاش وتی “ئەو رووداوە بەهۆی دوژمنایەتییەوە بووە نەك شەڕی كورد و تورك”.