داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەكانی بەغدا ڕاگەیاند

(0) / / جهان / زایەڵە داعش مستەفا كازمی بەغدا


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، داعش لە میدیاکانی سەر بەم رێکخراوە بەرپرسیارێتی لە هەردوو تەقینەوە خۆكوژییەكەی گۆڕەپانی تەیەرانی ناوەڕاستی بەغدا ڕاگەیاند.
ئەنجامی تەقینەوە تیرۆریستتەکان لە بەغدا 32 کوژراو و 110 بریندار بوو.
بە گوێرەی هەواڵەکە، یەکێك لە چەکدارەکانی داعش بەناوی ئەبو یوسف ئەنساڕی لە رێگەی پشتوێنەیەکەوە لە گۆڕەپانی تەیەران خۆی تەقاندوەتەوە و هێرشی یەکەمی ئەنجام داوە. تەقینەوەی دووەمیش لە کاتێکدا خەڵکی لە شوێنی تەقینەوەی یەکەم کۆبونەتەوە لەرێگەی چەکدارێکی دیکەوە بە ناوی محەمەد عارف موهاجیر بە هەمان رێگە ئەنجام دراوە.
شیاوی باسە، مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارییەكانی عێراق شەوی ڕابردوو لە كاردانەوەی ئەو ڕووداوانە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئەمنی گۆڕی.
کۆتایی/.