چوار سەد کیلۆگرام زەیتون لە سلێمانی لەناوبرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی زەیتون عەلوە


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی بەشێکی بەرواری لەسەر نەبووە و بەشێکیشی بەروارەکانی بە دەست لێدەبونەوە، بڕی (400) کگم زەیتون لە ناو عەلوەی سلێمانی دەستی بەسەرداگیرا و دواتر لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوچەی تانجەرۆ لەناوبرا.

بەپێی راپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کەرتی ژمارەی (9) لەناو عەلوەی سلێمانی بڕی (40) سەتڵی (10)کیلۆگرامی زەیتوندا گیراوە کە لە وڵاتی میسرەوە هاوردە کراوە و بەشێکیان بەروارەکانیان لێبۆتەوە و بەشێکیشی بەروارەکانی بەهۆی ئەوەی بە لیزەر نەنوسراوە، لێدەبۆوە، ئەوەش پێچەوانەی مەرجە بازرگانییەکانی و تەندروستییەکانە.

پاش دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە زەیتونە، لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا و رێکاری یاسایی لەگەڵ خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.

لەکاتی بینینی هەر کەموکەرتییەک و جێبەجێ نەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە هەر فرۆشگاو چێشتخانە و شوێنکارێک، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەی ژمارە موبایلی 07708677777 لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە.

کامەران کەریم