هاووڵاتییه‌كى 109 ساڵەی پێنجوێنی له‌ كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌

(0) / / اجتماعی / كۆرۆنا سلێمانى پێنجوێن


Aug 01, 2021

قەبارەی فۆنت:

پزیشكێك له‌ تیمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له‌ پێنجوێن هاووڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 109 ساڵ له‌ كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. هێرش حه‌یده‌ر، پزیشك له‌ تیمى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌ سلێمانى، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 1/8/2021، وێنه‌ى فایلى نه‌خۆشێكى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی "فه‌یسبووك" بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و نووسیویه‌تى: "ئه‌م نه‌خۆشه ته‌مه‌نى 109 ساڵ بوو، پاش تووشبوونى به‌ په‌تاى كۆرۆنا و تێكچوونى ڕه‌وشى ته‌ندروستی، سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره‌ پزیشكییه‌كانى وه‌رگرت، خۆشبه‌ختانه‌ له‌ كۆرۆنا چاك بووه‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر ژیانى ئاسایی خۆى".
ده‌شڵێت: "ده‌بێت خۆمان بپارێزین، تووشبوانیش نابێت بێئومێد بن، ده‌بێت به‌ هیممه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرن و كۆرۆنا تێبپه‌ڕێنن".