مەسرور بارزانی: بە بەهای 12 ملیار دۆلار پڕۆژەمان پەسەند كردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مەسرور بارزانی هەرێمی كوردستان وەبەرهێنان


Jan 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، له دەستپێكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا تاوەكو ئێستا، بە بەهای 12 ملیار دۆلار پرۆژەی خزمەتگوزارییان پەسەندكردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "لە ماوەی كاركردنی ئەم كابینەیەدا‌، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی كاركردنی بە بڕی دوو ملیار و 560 ملیۆن دۆلار بەخشیوە."
باسی لەوەش كردووە، ئەم هەنگاوانە تەنیا دەستپێكە بۆ گەشەپێدانە لە كەرتی تایبەتدا و فرە سەرچاوەكردنی ئابووری، بەو واتایە دێت كە هەموو كەرت و بوارێك هەلی پێشخستنی پێبدرێت.
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش كردووە، دەستەی وەبەرهێنان، چەندین پڕۆژەی پەسەندكردووە و دەكاتە 12 ملیار دۆلار كە پڕۆژەكان خۆیان لە بوارەكانی پیشەسازیی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، گەشتوگوزار، وەرزش، بازرگانی، تەندروستی و كشتوكاڵ دەبیننەوە.
کۆتایی/.