هێرشی میدیای رەسمی یەكێتی  بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی

(0) / کردستان


Aug 02, 2021

قەبارەی فۆنت:

میدیای رەسمی یەكێتی رایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی تۆمەتبارە بە "داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاوان لە كەیسی گەندەڵی هەمە جۆر كە دادگا بەڕەسمی داوای كردون."
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە،  میدیای رەسمی یەكێتی، لە هەواڵێكی بەپەلەدا لەزاری سەرچاوەیەکی رەسمی یەکێتییەوە وتویەتی" لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلاوان لەکەیسی گەندەڵی ھەمە جۆر کە دادگا بەرەسمی داوای کردون."
هەروەها سەرچاوە رەسمییەكەی یەكێتی وتوشیەتی"لاھور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە خراپ بەکارھێنانی دەسەڵاتەکانی پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەھیدان."