دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی

(0) / / کردستان / لاهور شێخ جەنگی یەکێتیی زایەڵە


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارپرێس لە سەرچاوەیێکی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە؛ "ئەمڕۆ دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی دەرکردوە بەتۆمەتی ڕفاندن".
به‌وته‌ى سەرچاوەکە، "فەرمانەکەى دادگا لەسەر سکاڵای هاوڵاتیەک بوە نه‌ك بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی‌و كه‌یسه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ڕفاندن‌و ئەشکەنجەدان‌و لێسەندنی پارە بەزۆر هه‌یه‌".
هه‌مان ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، "ئەوەی دەوترێت گوایه‌ لەسەر داوای باڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی فەرمانی گرتنەکە دەرچوە ڕاستە نییەو ئەو هاوڵاتیەی داوای یاسایی لەسەر هاوسەرۆکی یەکێتی تۆمارکردوە، چونكه‌ وه‌كو وتویه‌تى پێشتر لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە ڕفێنراوەو ئەشکەنجەدراوەو بەزۆر پارەی لێسەنراوە".