پەکەکە هاتە ململانێکەوە؛ نابێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆکی لێبێت

(0) / / کردستان / یەکێتی زایەڵە پەکەکە دوران کاڵکان


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە گەرمەی ململانێی نێوان هاوسەرۆکانی یەکێتی سەرکردەیەکی باڵای پەکەکە جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە نابێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆکی لێبێت .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوران کاڵکان ئەندامێكى کۆمیتەی بەڕێوه‌بەریی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگەیاند، "سلێمانی شارێکی زۆر گرنگە، بەوڵاتپارێزیی ناسراوە، نابێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆکی لێبێت".
کاڵکان بە میدیای حزبەکەی وتوە، "سلێمانی شارێکی زۆر گرنگە، بەوڵاتپارێزیی ناسراوە، نابێت سلێمانی وەک هەولێرو دهۆکی لێبێت، ئەگەر وای لێبێت، زۆر مەترسیدارە، پێمانوایە بەرپرسانی یەکێتی ڕێگه‌ بەوەنادەن".
ناوبراو دەشڵێت:"باوەڕمانوایە خەڵکی وڵاتپارێزی سلێمانیش ڕێگا بەمە نادەن، نابێ کەس ڕێگا بەمە بدات".
ئەندامه‌كه‌ى کۆمیتەی بەڕێوه‌بەریی په‌كه‌كه‌ باسی لەوەشکردوە، "هەڵوێستی یەكێتی زۆر گرنگە، پێمانوایە، یه‌كێتى لەکاتێکی نزیکدا بەهەڵوێستێکی نەتەوەیی، ئەو کێشانە چارەسەربکات".
ئەمە لا کاتێک دایە کە ململانێی نێوان بافل تاڵەبانی و لاهور شێخ جنگی هاوسەرۆکانی یەکێتی گەیشتۆتە لووتکە و ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە دادگای سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ لاهور شێخ جەنگی دەرکردووە.