فەرید ئەسەسەرد بۆ هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی یەكێتی: میدیای رەسمی و هێزی چەكدار دوربخرێنەوە لە  ململانێی ناوخۆیی

(0) / / کردستان / فەرید ئەسەسەرد زایەڵە یەکێتی


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:
فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە نامەیەکدا بۆ هاوسەرۆک و مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند:  بەوپەڕی نیگەرانییەوە دەڕوانینە بارودۆخی نەخوازراوی ناوخۆی یەکێتی.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە درێژەی ئەم نامەیەدا هاتوە: بارودۆخی  ناوخۆی یەکێتی گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار.
پێویستە دەستبەجێ میدیای ڕەسمی یەکێتی دووربخرێتەوا لە ململانێی ناوخۆ.
دەبێت میدیای یەکێتی ڕۆڵی هێورکردنەوەو یەکڕیزی بگێڕێت.
پێویستە بەهیچ شێوەیەک هێزی چەکدار بۆ یەکلاییکردنەوەی ململانێکانی ناوخۆی حزب بەکار نەهێنرێت.
پێویستە بەزووترین کات کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆببێتەوە.
بەردەوام بوونی کێشەکان بەمشێوەیە یەکێتی بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەبات.
کامەران  کەریم