بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان:  ڕۆژێک ناڕۆژێک خاشاک کۆدەکرێتەوە

(0) / اجتماعی


Aug 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان ڕایگەیاند کە  ڕۆژێک ناڕۆژێک خاشاک کۆدەکرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارەوانی گەرمیان ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ئاگادار دەکەینەوە کە لە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (١ی٨ی٢٠٢١) کۆمپانیای گەردین بۆ هەڵگردنەوەی خۆڵ و خاشاک دەست بە کار بووە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان.
لێرەوە دواکارین لە هاوڵاتیانی سنورەکە هاوکار و پشتیوانی ستافی کۆمپانیاو  سەرجەم کرێکار و شۆفێرەکان بن مەبەستی پاک ڕاگرتنی شار و گەڕەکەکانیان، وە ئاگادارتان دەکەینەوە هەڵگرتنی خۆڵ و خاشاکی ماڵان بووەتە ڕۆژێک نا ڕۆژێک، وە لە کاتی هەر کەم و کورتیەک پەیوەندی بکەن بە ستافی شارەوانیەکانەوە.
کامەران کەریم