دوو تۆمەتبار بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی دراوی ساختە


Aug 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

دوو تۆمەتبار لە چەمچەماڵ بەبڕێك دراوی ساختەوە دەستگیركران.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە،  پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند،  مەفرەزەکانی  نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی پۆلیسی  چەمچەماڵ  دوو تۆمەتباریان بەبرێك دراوی ساختەوە دەستگیركرد.
دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێری و بەدواداچونی وردو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی  نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەهاوكارى هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا، توانرا شەوی ڕابوردو دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیرا بەسەر بڕێک دراوی بیانی ساختەدا كە تۆمەتباران بەنیازبون ساغی بكەنەوە.
لەئێستادا هەردو تۆمەتبار (  ب، ع، ع – ع، س، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 281 لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.
کامەران کەریم