هەشتەمین ساڵیادی شێركۆ بێكەس بە هۆی کۆڕۆناوە بەڕێوەناچێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شێرکۆ بێکەس کۆرۆنا


Aug 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی، هەشتەمین ساڵیادی شێركۆ بێكەس لە کاتی خۆیدا بەڕێوەناچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هەڵۆی شێرکۆ بێکەس لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی؛

 "ئاگاداری هەموو شیعردۆستانی هەشتەمین ساڵیادی شێركۆی نەمر دەکەینەوە کە بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی، هەشتەمین ساڵیادی شێركۆ بێكەس تا دەرچونی بڕیار و ڕێنمایی نوێ ڕادەگیرێ، خۆشەویستانمان دڵنیا دەکەینەوە لەگەڵ باش بوونی دۆخی تەندروستی، ساڵیادەكە لە هەمان شوێن و بەهەمان پرۆگرامی پێشنیاركراو سازدەكەینەوە"

لیژنەی ئامادەكاریی هەشتەمین

ساڵیادی شێركۆ بێكەس

سلێمانی- ٢٠٢١/٨/٤