پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە:  درەختەکانی سلێمانی مەترسی ووشک بونیان لێدەکرێت

(0) / / کردستان / عەلی حەمە ساڵح زایەڵە سلێمانی


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خەرج نەکردنی پارەی پێویست مەترسی ووشک بونی درەخت و نەمامەکانی سلێمانی  دەکرێت.

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی  پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی  لەگەڵ پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند، وشککردنی سلێمانی (70 ) ڕۆژ بەسەر بڕیاری پێدانی 4ملیار و 527 ملیۆن دینارەکەی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی دارایی بۆ ئاودانی پارک و بلوار و باخچەکانی سلێمانیدا تێپەڕدەبێت.

وتیشی،  لە ئێستادا ڕۆژانە سلێمانی پێویستی بە 3_4 ملیار لیتر ئاو هەیە بۆ ئاودانی باخچە و بلوار و باخچە.

ڕونیشیکردەوە،  هێشتا ئەو بڕیارە لە قۆناغی تەندەریندایە و نەچوە بواری جێبەجێکردنەوە کات تەواو درەنگە و دەبوو پێنج مانگ پێش ئێستا تەندەر کرابا.

ئەو پەرلەمانتارە  ئەوەشی  خستەڕوو، تەنیا لە ھەواری شار: 300 هەزار مەتر چیمەن و گوڵمان هەبوو و 100% وشك بوون و 50%ی پەرژینەكانیش وشك بوون و 10%ی درەختەكانیش لەناوچون. لە چەندین شوێن بەشێکی زۆری چیمەنەکان زەردبوون و ووشکبون، ئێستا مەترسی لەسەر درەخت و نەمامەکانیش هەیە.

سازدانی  - کامەران  کەریم