دژە تیرۆری یەكێتی: لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین

(0) / کردستان


Aug 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای دژە تیرۆری یەكێتی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە‌و دەڵێ "لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن، ئێمە راپێچی بەردەم دادگایان دەكەین"، ئەم راگەیەندراوە دوای ئەوە دێت دوێنێ شەو سۆشیال میدیای نزیك لە لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، هێز جوڵەی پێكراوە بۆ هێرشكردنەسەر ماڵەكەی لاهور شێخ جەنگی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دەقی راگەیەندراوەكە  بە شێوەی خوارەوەیە؛

راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، رایدەگەیەنین كە دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاساو راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین.

لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر خۆی بە دوور گرتووە لە ململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەكار دەهێنن. ئێمە رێگە بە چەواشەكاریی لەوجۆرە نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەست پێ كردووەو هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕوی یاسایان دەكەینەوە.

کامەران کەریم