سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە رۆژی تاوانی هێرۆشیما پەیامی هەیە

(0) / / گفتگو / هەڵەبجە کوێستان ئەکرەم فەرەج هێرۆشیما


Aug 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، پەیاممان بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەوەیە کۆتای بە تاوانی هێرۆشیما و هەڵەبجە بهێنرێت .
کوێستان ئەکرەم  فەرەج  سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند ،  لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ /٨/٦شاری  هێرۆشیمالەوڵاتی یابان لەلایەن فرۆکەکانی ئەمریکابەچەکی ئەتۆمی بۆردمانکراو بوەهۆی شەهید کردنی (٨٠)هەزاروبریندارکردنی(٩٠)هەزارهاوڵاتی سیڤیل و وێران بون و پیسکردنی ژینگەی شارەکە بەم بۆنەوە  بەناوی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بۆ شەهیدانی هێرۆشیمای دەستەخوشکی هەڵەبجە دەردەبڕین .
ناوبراو  وتیشی  ، لەم ڕۆژەدا پەیاممان بۆ کۆمەڵگەی نێودەو ڵەتی ئەوەیە تاوانەکانی هاوشێوەی هەڵەبجەو هێرۆشیما بەکۆتابێن و بەڵێن بدەن مرۆڤ بوون سەنتەربێت لەسەر هەموو بڕیارێکیان .
کامەران کەریم