دژە تیرۆر: داعش لە سنووری مەخموور دوو کەس برینداردەکات و چەند کەسێکیش دەڕفێنێت

(0) / / کردستان / دژە تیرۆر zayeLe زایەڵە داعش مەخمور


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چەکدارانی داعش لە سنووری مەخموور دوو کەس برینداردەکەن و چەند کەسێکی دیکە دەڕفێنن.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە راگەیێندراوەکەی دژە تیرۆری کوردستاندا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 7-8-2021 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، "گرووپێک لە چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە نزیک گوندی کەندار لەسەر رێگەی مەخموور بازگەیەک دادەنێن و دوو کەس بریندار دەکەن و ژمارەیەک کەسی دیکەش دەستگیردەکەن".
ئەمە لە کاتێک دایە کە هەندێ لە ڕاپۆرتە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن شەوی رابردوو نۆ کەس رفێندراون و تاوەکو ئێستا چواریان هەڵاتوون.