وەزارەتی کارەبا رێنمایی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا بڵاو دەکاتەوە
(0) /
وەزارەتی کارەبا رێنمایی بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی کارەبا لە سەر داوای ھاووڵاتیان رێنمایی سەبارەت بە چۆنییەتی بە فەرمی وەرگرتنی مۆڵەتی کارەبا بۆ ئەو ماڵانەی کە بە نایاسایی و سەرپێچی کارەبایان راکێشاوە، بەڵام پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بڵاو دەکاتەوە.
خاوەنی ئەو شوێنانە، بێجگە لە شوێنە بازرگانییەکان تا رۆژی (2021/8/18) بەم دیکۆمێنتانەی خوارەوە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن و بە فەرمی ببنە ھاوبەشی کارەبا:
پشتگیری شارەوانی یان پشتگیری باجی خانووبەرە
اسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتمانی ،خاوەنی ئەم شوێنانە تا رۆژی (2021/8/18) دەرفەتیان ھەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بکەن، بە پێچەوانەوە لە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە بە کلیکێک کارەباکەیان دەبڕێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: