گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی نەبونی کارەبا لە گوندێکی عەربەت بەڕێوەچوو

(0) / اجتماعی


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

دانیشتوانی گوندی بێستان سوری سەر بە ناحیەی عەربەت دژی نەبونی کارەبا  خۆپیشاندانیان ئەنجامدا .
ئەركان عەزیز، دانیشتووی  گوندی بێستان سوری سەرناحییەی عەربەت بەزایەڵەی  راگەیاند، پێشتر كێشەی كارەبایان نەبووە بەڵام ماوەیەكە كەباسی  بەستنی پێوەری زیرەك دەكرێت بۆگوندەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سنوەرەكەوە پێدانی كاتژمێری كارەبای نیشتمانی بەگوندەكانی سنوری عەربەت كەمكراوەتەوە بەجۆرێك لەكاتژمێر 12ی شەوەوە كارەبایان لێدەكوژێننەوە و تا بەیانی هاوڵاتیان بەبێ كارەبا ژیان بەڕێدەكەن.
وتیشی، وەك فشارێك بۆ سەر حكومەت و بۆ بەدەنگەوە هاتنی داوەكارییەكانمان قفڵی پڕۆژەی ئاوی گوندی بێستانسور كە ئاو بۆ ناحییەی عەربەت، ناحییەی وارماوە و قەزای شارەزوور و بەشێكی زۆر لەگوندەكانی ئەو سنورە  دابین دەكات گیراوەتەوە و تا كێشەی پێدانی كارەبای نیشتمانیان  چارەسەر نەبێت ناهێڵن ئاوی بێستانسور بەربدرێتەوە.
کامەران کەریم