ئەندازیارێکی خۆراک: بەکارهێنانی تانکی پلاستیک مەترسی هەیە
ئەندازیارێکی خۆراک ئاشکرایدەکات، بەکارهێنانی تانکی پلاستیکی لەلایەن هاوڵاتیانەوە مەترسی هەیە بۆ سەر ژیانیان .
لەشکر حەمید، ئەندازیاری خۆراک لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، تەنکی پلاستیک گونجاوە بۆ ئاو بەشێکی زۆری ئەو تەنکیە پلاستیکیانەی لە بازاڕ هەیە پێکهاتەکەی لە پۆلی ئەثیلین و بیث فینۆڵ، چڕکراوی پۆلی ئەثیلینە پێکدێت کە زیانی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی بەکارهێنەرانی ئاوەکەی دەبێت، کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لە 25c تێپەڕ ئەکات کە لە هاویندا دەگاتە سەر و 45 پلە لە گەرمی مادەکان دەست بەتوانەوە دەکەن و لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ دەبن و زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن .
وتیشی، بۆ نمونە بیث فینۆڵ سیستەمی کوێرە ڕژێنەکان تێک دەکات، وەک پەنکریاس و ئەدڕیناڵ کۆرتێکس , گونەکان و ثایرۆید و پتیوتەریو هێلکەدان ، وە هەروەها ئەبێتە هۆی هەناسە تەنگی ، نەخۆشیەکانی دڵ ، شێرپەنجە ، کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە، هەروەها ئەوخەزانانەی ئاسن و ژەنگ دەکەن توشی داخوران دەبن و تێکەڵی ئاوەکە دەبن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆیە باشترین خەزان بۆ هەڵگرتنی ئاو خەزانی ستەین لێس ستیل.
سازدانی چاوپێکەوتن - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: