بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا هەنجێک گیانی لەدەستدا

(0) / / اجتماعی / بەرزان عوسمان محەمەد زایەڵە هەڵەبجە تەزوو


Aug 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە  ئاشکرایکرد، لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای  هەڵەبجە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا  گەنجێک گیانی  لەدەستدا .
مقەدەم  بەرزان  عوسمان  محەمەد، وتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی  پۆلیسی  پارێزگای هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئیوارەی  ئەمڕۆ شەمە بەرواری 7 8 2021 لەناحیەی سیروانی  سەربەپاریزگای  هەڵەبجە  لەئەنجامی بەرکەوتنی  تەزوی  کارەبا  لەماڵی خۆیان  گەنجیک  بەناوی  محەمەد  کامران تۆفیق  تەمەن 13  ساڵ گیانی لەدەست دا  تەرمەکە ی  ڕەوانەی  پزیشکی  دادی  پاریزگای هەڵەبجە  کرا.
ناوبراو  وتیشی، دۆسیەی  لێکۆڵینەوە  بۆ  ڕوداوکە  لەبنکەی پولیسی  سیروان  ڕێکخراوە .
کامەران  کەریم