هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی لە دەروازە سنوورییەکان جێگیر دەکرێن

(0) / / کردستان / باشماخ پەروێزخان زایەڵە چاکسازی قوباد تاڵەبانی


Aug 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانیی سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان سبەی دووشەممە لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی دیکەی گومرگی جێگیردەکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جێگیرکردنی ئەو هێزە "بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەیە کە لە دەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن."
نووسینگەکە ئەو هەنگاوە بە "سەرەتایەکی گرنگ" بۆ چاکسازی و سەروەریی و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی نێودەبات.
هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی، دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی و چەندین دەروازەی سنووریی فەرمی و نافەرمیی هەیە. بەقاچاخهێنان و بردنی کاڵا لە بەشێکی ئەو دەروازە سنوورییانەوە چەند ساڵێکە وەک بابەتێکی سەرەکی گەندەڵیی باسی لێوەدەکرێت.