قایمقامی هەڵەبجە: نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی سەردانی کردین

(0) / / کردستان / هەڵەبجە نوخشە ناسیح زایەڵە


Aug 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

قایمقامی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، ئەمرۆ لە پارێزگای هەڵەبجە نوێنەری کۆماری  ئیسلامی  سەردانی کردین.

نوخشە ناسیح قایمقامی هەڵەبجە بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەمرۆ لە دیوانی قایمقامیەتی پارێزگای هەڵەبجە، پێشوازیمان کرد لە بەرێز  ئاغای فرامرز ئەسەدی،  نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەرێمی کوردستان – سلێمانی.

لەو دیدارەدا وەفدی میوان سوپاسی قایمقامی پارێزگای هەڵەبجە کرد لە بەرامبەر هاوکاریی و پشتیوانی و هەماهەنگی بەردەوامی ئەو میوان و گەشتیارانەی کە دێنە پارێزگاکەمان .

قایمقامی  هەڵەبجە   وتیشی، گفتوگۆ لەسەر باشتر خزمەتکردن لە بواری  کلتور و فەرهەنگی پارێزگای هەڵەبجە و کۆماری ئیسلامی ئێران  کرا، ئێمەش سوپاس و پشتیوانی خۆمان بۆ دووپاتکردنەوە .

کامەران کەریم