وەزیری تەندروستی: وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکەینە زۆرەملێ
(0) /
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد ، تا ئێستا وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا نەکراوەتە زۆرەملێ ، لەداهاتوودا وەرگرتنی ڤاکسینەکە دەکەینە زۆرەملێ .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. سامان به‌رزه‌نجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆماركردووه، تا ئێستا 9%ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان زۆره‌ملێ نییه، به‌ڵام له داهاتوو دا وه‌رگرتنی ڤاكسین ده‌كه‌ینه زۆرملێ و ده‌بێت سه‌رجه‌م هاووڵاتیان ڤاكسینه‌كه وه‌ربگرن.
گوتیشی، تا ئێستا 600 هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌مزووانه‌ش 100 هه‌زار ژه‌می دیكه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری سینۆفارم ده‌گات، ئه‌وه‌ی به‌رده‌سته هه‌ردوو جۆری سینۆفارم و ئه‌سترازینیكایه، به‌ڵام جۆری فایزه‌ر هه‌فتانه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت .
گوتیشی، نزیكه‌ی 450 هه‌زار ژه‌مه ڤاكسین به‌كارهاتووه، كه نزیكه‌ی 9%ی ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، 5%یش هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ئامانجی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش مه‌به‌ستمان له ته‌مه‌نی دیاریكراوه، له نێوان 18 ساڵی به‌سه‌ره‌وه .
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژه‌ی كۆڤاكس بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ستانداردی 20%ی كۆی دانیشتووانی دیاریكردووه، ئه‌وانه‌ی سه‌رووی 18 ساڵین، ده‌بێت ڤاكسین وه‌ربگرن، ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی سه‌رووی 18 ساڵن، 3 ملیۆن و 256 هه‌زار كه‌سه، 651 هه‌زار 196 كه‌س، كه 20%ی دانیشتوانه، ده‌بێت تا كۆتایی ساڵ هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌ربگرن، بۆ ئه‌مه‌ش زیاتر له ملیۆنێك و 300 هه‌زار ژه‌می ڤاكسینمان پێویسته، به‌ڵام ئێمه تا ئێستا 600 هه‌زارمان به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ئۆفه‌ری كڕینی ڤاكسینی سینۆفارم-مان خراوه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام خاڵی لاوازه ئه‌وه‌یه، كه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره‌ن، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت و رێگه ناده‌ن ئه‌وانه‌ی ڤاكسینی سینۆفارمیان به‌كارهێناوه، سه‌ردانی ئه‌وروپا بكه‌ن.
سامان به‌رزنجی روونیكرده‌وه،سه‌ره‌تای هاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی هاووڵاتیان متمانه‌یان به ڤاكسین كه‌م بوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكێكی زۆر متمانه‌ی به ڤاكسینه‌كه هه‌یه و نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا تۆمار كردووه .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: