پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەکۆتا ھات

(0) / اقتصادی


Aug 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێوە بەری گشتی بازرگانی ڕایگەیاند؛ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بەکۆتا ھات.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، نەوزاد شێخ کامیل بە ڕێوە بەری گشتی بازرگانی ڕایگە یاند،   لە٢٠٢١/٨/١پرۆسەی وەرگرتنی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان کۆتایی پێ هاتوە و بڕیاربو ٣٧٥٠٠٠سێ سەدوحەفتاو پێنج هەزار تەن وەربگیرێت، بەڵام بەهۆی وشکەساڵی و زۆری ئەو گەنمەی کە دەهات سونە لێیدابو نەتوانرا وەربگیرێت و لە لایەکی ترەوە لە ٢٠٢١/٦/٢٢پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە هەرێم دەستی پێکرد و لە شارەکانی ناوەڕاست وخواروی عێراق لە٢٠٢١/٤/١٢دەستی پێ کرد وجوتیارە کان بەشێک لە گەنمە کانیان ناردبوە ئەو سایلوانە و لە هەمان کاتدا کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتیش بڕێک گەنمیان بە پارەی نەقدی وەرگرت .
وتیشی؛ هەمو ئەوهۆکارانە وای کرد کە لە هەرێم تەنها١٢٥٫٤٨٢٫٦٣٠سەدو بیست وپێنج هەزار وچوارسەدو هەشتاو دوتەن و شەش سەدوسی کیلۆ وەربگیرێت بەم شێوەیی لای خوارەوە :-
سلێمانی:- ٧٣٫٣١١٫١٥٠حەفتاوسێ هەزارو سێ سەدویازدە تەن و سەدو پەنجا کیلۆ
هەولێر:  ٤٦٫١٨٧٫٧٢٠چل وشەش هەزارو سەدوهەشتاو حەوت تەن وحەوت سەدو بیست کیلۆ
دهۆک: ٦٫٩٨٣٫٧٦٠شەش هەزارو نۆسە دو هەشتاو سێ تەن و حەوت سەدو شەست کیلۆ بوە
بەڕێژەی لەسەدا سی و سێ وەرگیراوە لە هەرێم .
کامەران کەریم