هەرێمی کوردستان داوای گەرەنتی ئەمنی دەکات پێش چوونەدەرەوەی ئەمریکا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئەمریکا گەرەنتی ئەمنی


Aug 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەرپرسێکی باڵای سەربازیی عێراق ئاشکرای دەکات، هەرێمی کوردستان داوای گەرەنتی ئەمنی کردوە بۆ دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا لەعێراق ‌و هەرێمی کوردستان.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەی عربی جدید چاپ قەتەر لە بابەتێکی لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاندوه‌، "هەرێمی کوردستان هەردوو لایەنی عێراقی ‌و ئەمریکی ئاگادار کردوەتەوە، کە گەرەنتی ئەمنی بدرێتە هەولێر بەر لەکشانەوەی ئەمریکا".
لە درێژەدا هاتووە: "هەرێم داوای کردوە سنورەکانی بپارێزرێت، هەروەها میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە نزیک هەرێم دوربخرێنەوە".
لە کۆتایی دا هاتووە: بەشێک لە چاودێرانی سیاسی پێشبینییان کردوە، کشانەوەی ئەمریکا کاریگەریی لەسەر بنکەی سەربازیی هەریر نەبێت، ئەمریکا بۆ پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەو بنکە سەربازییە لە هەولێر بهێڵێتەوە، بەڵام هەرێمی کوردستان بێهیوا بوە لەمانەوەی ئەمریکا لە عێراق.