دو ڕوداوی هاتوچۆ پێنج قوربانی لێکەوتەوە
لە دوو ڕوداوی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوارکەسی تر برینداربوون.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ بە زایەڵە ی ڕاگەیاند ، ئەمڕۆ پێنج شەممە لەدوو ڕووداوی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ کەرکوک نزیک وێستگەی کارەبای گازی چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیانەوە 5 کەس برینداربوون ، کە چوار ئافرەت و پیاوێک بوون بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لەبریندارەکان ،کە ئافرەتێکی تەمەن 67 ساڵە گیانی لەدەستدا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: