ئەمریکا سێ هەزار هێزی چەکدار ڕەوانەی ئەفغانستان دەکات
(0)
بە مەبەستی گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ فڕۆکەخانەی کابۆل، ئەمریکا سێ هەزار سەرباز ڕەانەی ئەفغانستان دەکات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند بەمزوانە سێ هەزار هێزی سەربازیی وڵات بە مەبەستی گواستنەوەی باڵیۆزخانە بۆ فرۆکەخانەی کابۆل دەگەنە ئەفغانستان.
پاش توندبوونی شەڕ و پێکدادانەکان لە ئەفغانستان و پێشڕەوییەکانی هێزەکانی تالەبان، ئەمریکا ویستی گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی بۆ فڕۆکەخانەی کابۆلی هەیە.
جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەواڵی گواستنەوەی سێ هەزار سەرباز بۆ ئەفغانستان بە مەبەستی گواستنەوەی باڵیۆزخانە بۆ فڕۆکەخانەی کابۆلی بڵاوکردەوە.
ڕۆیتێرز بڵاوی کردەوە کە ئەم هێزانە ٢٤ تا ٤٨ کاژێری داهاتوو دەگەنە ئەفغانستان.
تێبينيێك بنێرە: