پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: حکومەتی هەرێم رێگە نادات موچە و شایستەکانی فەرمانگە فیدرالیەکان بچنەوە سەر عێراق

(0) / گفتگو


Aug 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی هەرێم رێگە نادات موچە و شایستەکانی فەرمانگە فیدرالیەکان بچنەوە سەر عێراق. بپرسن لە حکومەتی هەرێم، بۆچی بەغدا لە ۲٥ ی ٥ ی ئەمسالەوە کارتی نیشتیمانی هاوڵاتیان نانێریتەوە .
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی  پەرلەمانی  عێراق لە وتوێژی لەگەڵ   پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دەسەڵاتی ئێمە وەک پەرلەمانتار یاسادانان و چاودیڕی و لێپرسینەوەی دەسەڵاتە. چەندین جار لە یاسای بودجەدا ساڵانە زۆر کێشەمان چارە  کردوە حکومەتی هەرێم خۆی ئەدزێتەوە لە جێبەجێکردنی دیارترین نمونە کە وا نزیکەی ٦ مانگە خۆی لێ ئەدزێتەوە گواستنەوەی میلاک و موچەی فەرمانگە ئیتیحادییەکانە کە بە ڕون و ڕاشکاوی لە موازەنەی ۲٠۲۱ دا خستومانەتە سەر حکومەتی فیدراڵ هەرێم ڕازی نیە.
وتیشی، پرسیاری پەرلەمانیمان بە شیوەی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق کردوە کە ئایا هۆکار چیە ئەم بڕگەیە وەک خۆی جێبەجێنەکراوەدەبوو حکومەتی هەرێم خۆی پەلە بکا لە جێبەجێکردنی ئەو مادەیە کە مادەی ٦۱ ە، چونکە لە سودی خۆیدایە کەچی بە گویرەی زانیارییەکان نەک هەوڵ نادا بەڵکو رێگری دەکا.گواستنەوەی میلاکی ئەو فەرمانگانە کار ئاسانی و سوککردنی باری شانی حکومەتی هەرێمە، بەڵام بەسیاسیی کردنی حکومەت و حزبایەتی رێگە نادات ئەو فەرمانگانە بگوازرێنەوە.
ڕونیشیکردەوە، ئێمە ئەوەی لە دەستمانهات کردمان، لە گرنگترین یاسادا کە موازەنەیە بەڵێنی خۆمان بەجێهێنا کە یاسا جێبەجێ نەکەن چیی بکەین، کاری ئێمە وەک پەرلەمانتار یاسادانان و چاودێرییە هەردوکی وەکو خۆی دەکەین.هیوادارام ئەو فەرمانگانە ئیدی بزانن کە ئەوە ئێمە بەڵێنی خۆمان لەگەڵیان بردە سەر حکومەتە سێ قۆڵیەکەی هەرێمە رێگە نادات موچەیان برواتەوە سەر بەغدا و سودمەند بن لە موچەی بێ لێبرین و بێدواکەوتن و پێشینە و هەمو مافەکانی تری فەرمانگە ئیتیحادییەکانی تر هەیانە.
ئەو پەرلەمانتارەی  عێراق   باسی  لەوەشکرد   ، دیقەتی تەنها ئەو سێ خاڵەی خوارەوە بدەن
١ . تەنها لە سالی ۲٠۲٠ بە هەردو حکومەتی هەولێر و بەغدا پێنج موچەی ئەم فەرمانگانەیان خواردوە.
٢. هەمو فەرمانبەرانی ئیتیحادی عێراق چەندین ماف و شایستەی دارایی شمولیان دەکات ئەوانەی هەرێم ناگرێتەوە، بۆچی؟!
٣. لە ۲٥ ی ٥ ئەمساڵەوە بەغدا یەک کارتی نیشتیمانی نەناردۆتەوە بۆچی چونکە هەرێم ئەو پارەیەی کە لە هاوڵاتیانی وەردەگرێ کە پارەی چاپی کارتەکەیە و (پێنج هەزار دینارە) نەیناردۆتەوە بەغداش دەڵێ کارتەکان نانێرمەوە تا پارەکە نەنێرن، ئێ  ئەمە کێشە بۆ هاوڵاتیان دروست دەکا، ئەگەر راستەوخۆ ڕاژەیان لەسەر حکومەتی فیدراڵ بێ ئەو کێشانە دروست نابن.
سازدانی  چاوپێکەوتن  - کامەران  کەریم