ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە لەسەر گرتە ڤیدۆیەک

(0) / اجتماعی


Aug 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

لەسەر بڵاو بونەوەی گرتە ڤیدۆیەک مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕوون کردنەوەیەکی  بڵاو کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەرزی  نێودەوڵەتی   پەروێزخان    ڕایگەیاند،  گرتە ڤیدیۆییەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوبۆتەوە، کە چاوپێکەوتنی کەناڵی KNN ە لەگەڵ فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتیمان و تێیدا ئەو فەرمانبەرە لەکاتی قسەکردندا کاتێک ناتوانیت تەواوکاریی قسەکانی بکات دەستدەكات بە هەڵپەڕکێ، بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو فەرمانبەرە وەک زۆر کەسی تر لە چاوپێکەوتنەکەدا هەڵەی کردووە.

دەمانەوێت ئەوەش ڕوون بکەینەوە، ئەم گرتە ڤیدیۆییە کە بەشێکە لە چاوپێکەوتنەکە و تایبەتە بە خواست و داواکاری فەرمانبەرانی گرێبەست، لەو کەناڵە پەخش نەکراوە، گرتە ڤیدیۆییەکەش بە کامێرای کەناڵەکە نەگیراوە، بەڵکو لەلایەن ئەو فەرمانبەرە و کەسانی چواردەورییەوە وێنەگیراوە و دزەی پێکراوە بۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

بەهۆی ئەو گرتە ڤیدیۆییەوە قسە و باس و ڕەخنە ڕوبەڕووی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بۆتەوە، بۆیە بە بڕیاری سەرپەرشتیاری دەروازە لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرە دەکرێت و دوای لێکۆڵینەوە لە حاڵەتی پێویستدا ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت.

کامەران کەریم