تەندروستی گەرمیان: توانای وەرگرتنی توشبوانی کۆرۆنامان نەماوە
نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە تووشبوانی کۆرۆنا هۆشداری دەدات بەوەی توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نەماوە .
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند، هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەشی نەخۆشانەی قەڵا توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیکەی نەماوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، چونکە ئێستا سەرووی 65 نەخۆشی داخلکراو لە نەخۆشخانەکەدا ھەن.
ڕونیشیکردەوە، بۆیە داواتان لێدەکەین ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجی بکەن و خۆتان و خانەوادە بەرێزەکانتان بپارێزن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: