دوو تۆمه‌تبار به ته‌قه‌كردن لە سه‌رچنار ده‌ستگیركران
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه هه‌ستابوون به ته‌قه‌كردن .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار له شاری سلێمانی به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان چه‌ند كه‌سێكه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆزی دروست بوو و ته‌قه كرا، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچنار و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌ی تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد .
باس لەوەشکراوە، پاش لێكۆڵینه‌وه‌كان توانرا تۆمه‌تباران "ك ، د ، ح" و "س،ج، ق" ده‌ستگیربكرێن و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و چه‌كێك له جۆری ده‌مانچه‌دا .
له‌ئێستادا تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405-31 له یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: