وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە: بکوژی راوێژ قادر باوکیەتی و دانی بەتاوانەکەیدا ناوە

(0) / / اجتماعی / هەڵەبجە زایەڵە بەرزان عوسمان،


Aug 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، ئەو منداڵە تەمەن 9 ساڵەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەڵەبجە تەرمەکەی دۆزرایەوە، لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و دانی بە تاوانەکەدا ناوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، راوێژ قادر سەعدی کە شەوی 10/8/2021، تەرەمەکەی لە هەڵەبجە دۆزرایەوە، دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن باوکییەوە کوژراوە و لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەدا ناوە .
وتیشی، ئەو شەوە (راوێژ) بۆ نوێژ چووەتە مزگەوتێک لە گەڕەکی سەرای پارێزگای هەڵەبجە، دوای کاتژمێر 11ی شەو تەرمەکەی لەناو بیرێک دۆزرایەوە، دواتر لێکۆڵینەوەکان دەستیپێکرد و سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیر کران، دوای پێنج رۆژ تاوانبارانی سەرەکی ئاشکرا کرا کە باوکییەتی بەناوی قادر سەعدی .
روونیشکردەوە، باوکی کاتێک بەدوای کوڕەکەیدا رۆیشتووە، ویستویەتی کوڕەکەی بترسێنێت، لەوکاتە کارەبا نەبووە، شیشێکی بۆ وەشاندووە و شیشەکە بەر سەری کوڕەکەی کەوتووە و لەوێ گیانی لەدەستداوە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکە خستویەتییە ناو بیرەکە .
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەشکرد ، باوکی پەشیمانی لەو کارە دەربڕیوە و مەبەستی نەبووە کوڕەکەی بکوژێت، بەڵام هەڵەکە لە دەستی روویداوە و ویستویەتی ئاشکرا نەبێت .
کامەران کەریم