بەشە ئاردی مانگی ٧ لە هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت

(0) / کردستان


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان بەشە ئاردی مانگی ٧ دابەش دەکرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی  ڕایگەیاند، ڕەزامەندی وەرگیراوە دەست بەدابەش کردنی بەشی حەوتەمی ئارد بۆساڵی ٢٠٢١بکرێت ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەکان وسایلۆکان کراوە گەنم بنێرن بۆ ئاشەکان و لە نزیکترین کات دەست بەدابەشکردن ی ئارد دەکرێتەوە .
داواش لە هاوڵاتیان دەکات  سودی لەو ئاردە ببینن کەوەردەگرن لەبەرئەوەی  ئەوگەنمەی وەرگیراوە ئەم ساڵ زۆر باشە و نانی لێ دروست کراوە وبەکەڵکی بەکارهێنان دێت .
کامەران کەریم