داخـسـتنی پێنج كـەنـاڵ لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستانەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان


Aug 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

"بەهۆی سەرپێچیكردنی ڕێنماییەكانی پێشكەشكردنی بەرنامە" وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان  بڕیاری دا بە ڕاگرتنی بەرنامەكانی پێنج كەناڵی لۆكاڵی.  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە لە نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتەکە کە ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئابی 2021، دەرچووە؛ دوای چەندینجار ئاگاداركردنەوەی كەناڵە لۆكڵییەكانی (تەسەوف، خێزان، ئاسمان، رۆژ، داهێن)، بەهۆی سەرپێچیكردنی رێنماییەكانی پێشكەشكردنی بەرنامەی خێرخوازی، پاڵپشت بە ماددەی پێنجەم خاڵی دووەم بڕگەی (ا) لەرێنماییەكانی ژمارە (1)ی ساڵی 2014 (رێكخستنی فریكوێنسی سپەیس لە هەرێمی كوردستان) بڕیارماندا بەڕاگرتنی پەخشتی ئەو كەناڵانە.