تۆمەتبارێك بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

(0) / اجتماعی


Aug 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆمەتبارێكیان بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی  پارێزگای  سلێمانی  ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان بەبڕێک مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد كە بازرگانی پێوە كردبو.
پاش كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارێك كە بازرگانی بەمادەی هۆشبەرەوە دەكرد، شەوی ڕابردو مەفرەزەکانی نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەن.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیرا بەسەر بڕی (250 گرام) مادەی هۆشبەردا لەجۆری كریستاڵ.
لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، أ لەدایكبووی 1991) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ١٤ی تایبەت بەمادە هۆشبەرەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کامەران کەریم